بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی گردبوونەوەی هەفتانەی بەشێک لە بنەماڵەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بەردەم ئۆفیسی پارێزگای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەل لە شاری موش، ئەو بنەماڵانەی کە بانگەشەی ڕفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن پەکەکەوە دەکەن، داوایان لێکردن کە دەرفەتەکە بقۆزنەوە و خۆیان ڕادەست بکەن.
ئەم بنەماڵانە کە هەموو چوارشەممەیەک لە بەردەم بینای ئۆفیسی پارێزگایی دەم پارتی لە شاری موش کۆدەبنەوە، جارێکی دیکە داوای گەڕانەوەیان کرد و وێنەی منداڵەکانیان بەدەستەوەیە.
عەلائەدین کۆجان یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە باسی لەوە کرد کە ساڵانێکە هیچ هەواڵێکی لە کوڕەکەی نەبیستووە.
کۆجان بە کوڕەکەی وت: مانەوە هیچ سوودێکی نییە، جگە لەم یاسایانە کەس ناتوانێت ڕزگارت بکات، مانەوە لەوێ و خزمەتکردنی ئەوانی دیکە هیچ سوودێکی نییە، ساڵانێکە چاوەڕێی تۆین و چاوەڕێی گەڕانەوەت بووین، وەرە ،وەرە.
هەروەها ناجیە سۆنمەز یەڵدز بە کوڕەکەی دەڵێت: عوسمان ساڵانێکە چاوەڕێی تۆین، وەرە خۆت تەسلیمی حکومەت بکە، ئەم دەرفەتە بۆت دراوە؛ لەدەستی مەدە، هەموو خێزانێک چاوەڕێی منداڵەکەیانن، زۆر بیرت دەکەین.
Your Comment